(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (1لبقره) بده، ئه‌وه ئایه‌ته‌کانی ئه‌م قورئانه‌ن و فه‌رمانی کتێبێکی پیرۆز‌و ئاشکرا و ڕوونه.
(2) ڕێنمووی به‌خش و مژده به‌خشه به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا).
(3) ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات ده‌به‌خشن و باوه‌ڕێکی به‌تین و دامه‌زراویان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه.
(4) بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به قیامه‌ت ناهێنن، کار‌و کرده‌وه خراپه‌کانمان له‌به‌رچاو جوان کردوون، له‌به‌ر ئه‌وه چاوی دڵیان کوێر بووه خراپی کرداره‌کانیان نابینن.
(5) ئائه‌وانه ئه‌وانه‌ن ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئامه‌ده‌یه و ئه‌وان له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س خه‌ساره‌تمه‌ندترن.
(6) ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی تۆ له‌لایه‌ن زاتێکی دانا‌و زاناوه قورئان فێر ده‌کرێیت و پێت ده‌ردرێت.
(7) یادیان بهێنه، کاتێک مو‌سا (له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر) به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: (ئێوه لێره‌دا بمێننه‌وه) به‌ڕاستی من ئاگرێکم به‌دی کردووه و دڵم پێی خۆشه، له‌وێوه هه‌واڵێکتان بۆ ده‌هێنم، یان سه‌لکه بزوتێکتان بۆ ده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی خۆتانی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه.
(8) جا کاتێک گه‌یشته لای ئه‌وه‌ی به ئاگری زانی (بینی نوورو ڕووناکیه‌کی بێ وێنه‌یه) بانگی لێ‌کرا: پیرۆزه ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پاڵ ئاگره‌که‌دایه و ئه‌و فریشتانه‌ش که له‌جێی ئاگره تایبه‌تیه‌که‌دا هه‌ن، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوایه، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه.
(9) ئه‌ی مو‌سا ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌ت بۆ ده‌کات ئه‌وه به‌ڕاستی منم، ئه‌و خوایه‌ی که باڵا ده‌ست و دانایه.
(10) عه‌ساکه‌ت فڕێ بده، جاکاتێک فڕێی‌دا بینی، وه‌کو توله‌مار به‌خێرایی ده‌جووڵا، مو‌سا هه‌ڵات و پشتی تێکردو ئاوڕی نه‌دایه‌وه، (ئه‌وسا خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئه‌ی مو‌سا مه‌ترسه، چونکه به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ران له لای من ناترسن و بیمیان نیه...
(11) مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌مێکی کردبێت و پاشان چاکه‌کاری ئه‌نجام بدات دوای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ڵه‌ی هه‌بووه، ئه‌وه من بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانم.
(12) جا ده‌سته‌که‌ت بخه‌ره گیرفانته‌وه، هه‌ر که ده‌رتهێنا به سپییه‌کی بێ عه‌یب دێته ده‌ره‌وه، ئه‌م دوو _ موعجیزه _یه له ڕیزی نۆ _ موعجیزه _ دایه بۆ فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی، به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی له سنوور ده‌رچوو بوون.
(13) جا کاتێک _ موعجیزه _ کانی ئێمه‌یان به ڕوونی و ئاشکرا بۆ هات و خرایه به‌رچاویان وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه...