(37) پیاوانێك ستایشی خوا ده‌که‌ن و له‌و مزگه‌وتانه‌دا که بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سه‌ر گه‌رمیان ناکات و غافڵ نابن له یادی خوا‌و ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان و به‌خشینی زه‌کات و له ڕۆژێك ده‌ترسن که دڵان و چاوان تیایدا ئاوه‌ژوو ده‌بن (له ترس و هه‌یبه‌تی ئه‌و ڕۆژه).
(38) به ئومێدی ئه‌وه‌ن خوا به چاکترین شێوه پاداشتیان بداته‌وه‌و له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان بکات، به ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و شایسته بێت.
(39) ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ك تراویلکه‌و سه‌رابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (به‌تاڵوکه بۆی بچێت)، هه‌تا کاتێك گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه، ئه‌وسا (کاتێك به‌خۆی ده‌زانێت ژیانی کۆتایه‌و قیامه‌ت به‌رپا بووه) خوایش ئاماده‌یه له‌لایدا به گوێره‌ی کرده‌وه‌ی موحاسه‌به‌ی ده‌کات و لێی ده‌پرسێته‌وه، خوایش به خێرایی لێ پرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
(40) یاخود (کرده‌وه‌یان) وه‌ك چه‌نده‌ها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێکی تاریك دایگرتبێت، تاریکاییه‌کان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن، کاتێك که ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریکه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریکی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت.
(41) ئایا نه‌تبینیووه که به ڕاستی هه‌رچی و هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باڵنده‌کانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا ده‌فڕن) هه‌ر هه‌موویان ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتی خۆیان زانیووه، خوایش هه‌میشه زانایه به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(42) هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌ر بۆ لای خوایه
(43) ئایا نا‌بینیت که بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌کان به ئاسماندا ده‌بات دوایی په‌یوه‌ستیان ده‌کات به‌یه‌که‌وه، ئه‌وسا که‌ڵه‌که‌یان ده‌کات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا ده‌بینیت له توێی ئه‌و هه‌ورانه‌وه که وه‌کو کێو وان باران و ته‌رزه ده‌بارێنێت (کاتێك که به‌فرۆکه سه‌روو هه‌وره‌کان ده‌که‌وین به چاکی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌وره‌کان وه‌ك چیا چوون به ئاسمانداو دۆڵ و شی‌و له نێوانیاندا هه‌یه)، جا له سوودی ئه‌و بارانه به هه‌ر که‌س خوا بیه‌وێت، خێر‌و به‌ره‌که‌ت ده‌به‌خشێت، هه‌ر که‌سیش که بیه‌وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه، (هه‌وره بروسکه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزن) خه‌ریکه بریسکه‌که‌یان بینایی چاوان به‌رێت.