(28) جا ئه‌گه‌ر که‌ستان نه‌بینی تیایدا، یاخود هه‌ستتان کرد که‌س له‌ماڵ نیه، مه‌چنه ژووره‌وه هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌درێن، ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه (کاتمان نیه، یان کارمان هه‌یه...) بگه‌ڕێنه‌وه (به‌بێ دڵگرانی) ئه‌وه چاکتره بۆتان، چاکیش بزانن خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(29) گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر بچنه ماڵێکه‌وه که‌سی تێدا نیشته‌جێ نه‌بێت و که‌لو په‌لی خۆتانی تێدا بێت، خواش ده‌زانێت و ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌ری ده‌خه‌ن و به‌وه‌ش که ده‌یشارنه‌وه.
(30) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
(31) به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی... هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.