(21) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه و پیلانه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، هه‌رکه‌س شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه‌و پیلانی شه‌یتان بکه‌وێت زه‌ره‌ر ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه فه‌رمان به کار‌و کرده‌وه‌ی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی ده‌کات، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوا نه‌بوایه له‌سه‌رتان ئه‌وه هه‌رگیز که‌ستان پاك و پوخته‌و ڕزگار نه‌ده‌بوون (له‌ده‌ست بوختانچیه‌کان، یاخود به ته‌وبه پاك نه‌ده‌بوونه‌وه) به‌ڵام خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت و شایسته بێت، پاک‌و پوخته‌ی ده‌کات و له گوناهه‌کانی ده‌بورێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌رو زانایه (به ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان و به نیه‌تی دڵ و ده‌روونتان).
(22) ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی سامان و به‌خشنده‌یین له ئێوه با سوێند نه‌خۆن که یارمه‌تی خزمان و هه‌ژاران و کۆچبه‌ران له پێناوی خوا نه‌ده‌ن (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوون له وتنی بوختانه‌که‌دا)، ده‌با لێبوورده‌بن، ده‌با چاوپۆشی بکه‌ن، مه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(23) به ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ئیمانداری پاك داوێن و خاوه‌ن مێرد‌و بێ ئاگا له گوناه، تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، ئه‌وانه نه‌فره‌تیان لێکراوه له دنیا‌و له قیامه‌تداو سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت ئاماده‌یه بۆیان (له تۆڵه‌ی له‌که‌دار کردنی پاکاندا)...
(24) له ڕۆژێکدا که زمان و ده‌ست و قاچیان لێیان ده‌بێته شایه‌تێکی گۆیا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌داو (ئه‌و بوختانانه‌ی که دایانکرد).
(25) ئه‌و ڕۆژه خوا به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه‌و ئیمان و باوه‌ڕی حه‌قیقیان پاداشتیان ده‌داته‌وه، ئه‌وسا چاك بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که به ڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و دروستی ئاشکرایه (هیچی لێ ون نابێت).
(26) ژنانی ناپاك بۆ پیاوانی ناپاك و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافره‌تانی پاکیش بۆ پیاوانی پاك، پیاوانی پاکیش بۆ ئافره‌تانی پاك، ئه‌و پاکانه به‌رین له‌و تۆمه‌تانه‌ی که ناپاکان هه‌ڵی ده‌به‌ستن (چونکه محمدی پاك هاوسه‌ری عائیشه‌ی پاکه صلی الله علیه وسلم)، بۆ ئه‌و چاکانه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌نرخ ئاماده‌یه.
(27) ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێکی تر جگه له ماڵه‌کانی خۆتان هه‌تا کارێك نه‌که‌ن که ئه‌وان ئاگاداربن (وه‌کو زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان که مۆڵه‌تدران سه‌لام بکه‌ن له خه‌ڵکی ماڵه‌که، ئه‌وه چاکتره بۆتان و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له یادتان بێت و ئه‌و شێوازه فه‌رامۆش نه‌که‌ن (کاتی له بار‌و گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌ردانه‌کانتان، بۆ میوان و خاوه‌ن ماڵ دڵیان به‌یه‌ك بکرێته‌وه).