(11) (لێره‌وه قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوختانه ده‌دوێت که بۆ حه‌زره‌تی عائیشه له لایه‌ن دوو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانه‌وه‌و تێفکران ده‌یانوته‌وه). بێگومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وامه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕو خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا بێته‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه)، بێگومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچیانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌و هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره بۆی ئاماده‌یه.
(12) ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوه‌شێته‌وه).
(13) ده‌بوا بوختانچیه‌کان چوار شایه‌تیان بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌که‌یان بهێنایه، کاتێك چوار شایه‌تیان نه هێنا، ئه‌وه ئیتر دیاره ئه‌وانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنه‌کاندان.
(14) خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌یی خوا‌و به‌خشنده‌ییه‌که‌ی نه‌بوایه له سه‌رتان له دنیا‌و قیامه‌تتدا، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌تانه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و سه‌ختتان تووش ده‌بوو، به‌هۆی ڕۆچوونتان له‌و ده‌نگ و باسه‌دا.
(15) ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماو ده‌م قسه له زمانی یه‌کتر وه‌رده‌گرن (بێ لێکدانه‌وه)، کاتێك به زارتان شتێك ده‌ڵێن که هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نیه، ئێوه واده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێکی ساده‌و ئاسانه؟ له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه.
(16) ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه).
(17) خوا ئامۆژگاریتان ده‌کات که نه‌که‌ن هه‌رگیز شتی ئاوا دووباره بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
(18) خوا ئایه‌ت و فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆتان (تایه‌کتر له‌که‌دار نه‌که‌ن)، بێگومان خوا زانا‌و دانایه.
(19) به ڕاستی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن زیناو تاوان له ناو ئه‌وانه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه بڵاوبێته‌وه، سزای پڕ ئێش و ئازار له‌م جیهان و له‌و جیهان بۆیان ئاماده‌یه‌و خوا خۆی چاك ده‌زانێت (سه‌ره‌نجامی زیناو شه‌ڕواڵپیسی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت) ئێوه نایزانن.
(20) ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوایی نه‌بوایه له‌سه‌رتان (به‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌ی که هه‌ڵبه‌سترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی به‌ڵایه‌کی سه‌خت ده‌بوون، به‌ڵام دڵنیابن که به ڕاستی خوا به سۆز‌و میهره‌بانه (زوو تۆڵه ناسێنێت).