(12) (پاشان که یه‌حیا گه‌وره بوو فه‌رمانمان پێدا) ئه‌ی یه‌حیا کتێبی (ته‌ورات) به‌توندی بگره‌و پابه‌ندی به‌و هه‌ر له ته‌مه‌نی نه‌وجه‌وانیدا، توانای جیاکردنه‌وه‌ی ڕاست و ناڕاستمان پێبه‌خشی، به دادوه‌رێکی ڕێک و پێک کێشه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی چاره‌سه‌ر ده‌کرد.
(13) یه‌حیا دڵ و ده‌روونێکی پڕ له سۆز‌و خۆشه‌ویستی و پاک و خاوێنی هه‌بوو که له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه پێمان به‌خشیبوو و ئه‌و زۆر خواناس و پارێزگار بوو.
(14) هه‌روه‌ها چاک ڕه‌فتارو جوان ڕه‌فتار بوو له‌گه‌ڵ باوک و دایکیدا، وه‌نه‌بێت ئه‌و که‌سێکی دڵره‌ق و یاخی و ناله‌بار بوو بێت.
(15) درودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بیت له ڕۆژه‌دا که له دایک بوو و له‌و ڕۆژه‌دا که وه‌فات ده‌کات، له‌و ڕۆژه‌شدا که هه‌ڵده‌ستێت و زیندوو ده‌بێته‌وه.
(16) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له قورئاندا باسی به‌سه‌رهاتی مه‌ریه‌م یاد بکه، کاتێک که‌نارگیری کرد له که‌سوکاری و شوێنێکی له ڕۆژهه‌ڵاتی (بیت المقد‌س) هه‌ڵبژارد (بۆ خواپه‌رستی).
(17) ئینجا له‌نێوان خۆی و ئه‌واندا په‌رده‌یه‌کی ڕایه‌ڵ کرد (تادوور له‌خه‌ڵکی به‌سۆزه‌وه خواپه‌رستی بکات) ئێمه‌ش جوبرهئیلی فریشته‌مان نارد بۆ لای، وه‌کو به‌شه‌رێکی ته‌واو (خۆی خسته به‌رچاوی).
(18) مه‌ریه‌م وتی: به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم به خوای میهره‌بان له تۆ ئه‌گه‌ر که‌سێکی به ته‌قواو له‌خواترس بیت.
(19) جوبره‌ئیل وتی: (مه‌ترسه) دڵنیابه من ته‌نها نێردراوی په‌روه‌ردگاری تۆم، تا منداڵێکی خاوێنت پێ ببه‌خشم.
(20) مه‌ریه‌م وتی: جا چۆن من منداڵم ده‌بێت، له‌کاتێکدا هیچ به‌شه‌رێک توخنم نه‌که‌وتووه و داوێن پیسیش نه‌بووم.
(21) جوبره‌ئیل وتی: ئه‌و قسانه‌ی تۆ ڕاست و دروستن، به‌ڵام ئه‌وه بڕیاری په‌روه‌ردگاره و ده‌فه‌رموێت: ئه‌وکاره لای من ئاسانه (که به‌بێ باوک ئه‌و منداڵه بهێنمه کایه‌وه)، بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌مه نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌ک بۆ خه‌ڵکی، هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تیش بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، ئیتر ئه‌و کاره‌ش بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و بڕاوه‌ته‌وه.
(22) ده‌ستبه‌جێ مه‌ریه‌م سکی پڕ بوو، (به‌غه‌م و په‌ژاره‌وه) به‌ره‌و شوێنێکی دوور ڕۆیشت.
(23) ئینجا ژانی منداڵبوون گرتی و بردی بۆ لای قه‌دی دارخورمایه‌ک، (به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه) ده‌یوت: پێش ئه‌م حاڵته بمردمایه‌و وه‌ک شتێکی بێ نرخ فه‌رامۆش بکرامایه.
(24) (ئه‌و منداڵه‌ی که له داوێنی به‌ربۆوه) له ژێریه‌وه (بانگی کرد‌و وتی: دایه گیان) خه‌فه‌ت مه‌خۆ، ئه‌وه‌ته په‌روه‌ردگارت به به‌رده‌متدا جۆگه‌له‌یه‌کی جاری کردووه.
(25) ئه‌و دارخورمایه‌ش (که پاڵت پێوه‌داوه) که‌مێک ڕایوه‌شێنه خورمای گه‌ییوت به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.