(1) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده.
(2) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه و سلم)، ئه‌م باسه) باسی ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگارته، ده‌رباره‌ی به‌نده‌ی خۆی زه‌که‌ریا.
(3) کاتێک له (په‌رستگای خۆیدا) هانا و هاواری برد بۆ په‌روه‌ردگاری به‌په‌نهانی.
(4) وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی من ئێسکه‌کانم لاواز بوون و قژی سه‌رم هه‌ر هه‌مووی سپێتی دایگرتووه، به‌ڵام من هه‌رگیز له دوعا‌و پاڕانه‌وه‌م له زاتی تۆ نا‌ئومێد نه‌بووم و (ده‌ستت نه‌ناوه به‌ڕوومه‌وه).
(5) به‌ڕاستی من له‌وه ترساوه‌م که خزم و خوێشان عه‌شره‌ت دوای مردنم سه‌گه‌ردان بن، (چونکه که‌سێکی وایان تیادا به‌دی ناکه‌م که شایسته‌ی گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت بێت، خۆت ده‌زانیت) خێزانکه‌شم منداڵی نابێت، بۆیه داواکارم له له‌به‌خششی خۆت به‌هره‌وه‌رم بکه و منداڵێکم پێ ببه‌خشیت که بتوانێت جێگه‌ی من بگرێته‌وه.
(6) تا میراتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی من و نه‌وه‌ی یه‌عقوب وه‌رربگرێت، هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارا بیکه به‌که‌سێکی وا، که‌تۆش و به‌نده چاکه‌کانیشت لێی ڕازی بن (ئه‌وه‌نده چاکه‌کارو چاکه‌خوازو دیندار بێت).
(7) خوای گه‌وره نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه.
(8) زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا به چ شێوه‌یه‌ک کوڕم پێ ده‌به‌خشیت، له‌کاتێکدا هاوسه‌ره‌که‌شم منداڵی نابێت و منیش گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وپه‌ڕی پیری و په‌ککه‌وته‌یی (به‌ڵام هه‌موو شت لای تۆ ئاسانه).
(9) وتی: په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌ر به‌و شێوه‌یه بڕیاری داوه و فه‌رمووشیه‌تی ئه‌وکاره لای من زۆر ئاسانه، به‌ڕاستی پێش تریش تۆم دروستکردووه، وه‌نه‌بێت شتێکت بوو بیت (نه ناوت هه‌بووه نه بوون)...
(10) زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم پێ ببه‌خشه تا‌دڵنیابم، که ئه‌و مژده‌یه هاتۆته‌دی، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌و به‌ڵگه‌ت ئه‌وه‌یه (له‌سه‌ر بوونی ئه‌و کوڕه) که تۆ نا‌توانیت سێ شه‌وی ته‌واو (به ڕۆژه‌کانیه‌وه) قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌یت!
(11) (ئه‌وسا دوای دڵنیابوون) له په‌رستگاکه‌ی هاته ده‌ره‌وه بۆ ناو قه‌ومه‌که‌ی و ئاماژه‌ی بۆ کردن (که له به‌رامبه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خواوه) به‌یانیان و ئێواران ته‌سبیحات و ستایش بکه‌ن.