(32) ئه‌وسا خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه بۆ له‌گه‌ڵ کڕنووش به‌راندا نیت؟!
(33) شه‌یتان له وه‌ڵامدا وتی: من ئه‌وه‌نده (نزم و بچوك) نه‌بووم کڕنووش به‌رم بۆ به‌شه‌رێك که تۆ پێشتر قوڕێکی ڕه‌شباوو ترشاو بووه؟!
(34) خوا فه‌رمووی: (چونکه له فه‌رمانی من سه‌رپێچیت کرد، ده‌بێت له‌م شوێنه نه‌مێنیت، که به‌هه‌شته یان ئاسمان) که‌واته ده‌رچۆ لێره چونکه به‌ڕاستی تۆ نه‌فرین لێکراویت.
(35) به‌ڕاستی نه‌فرینی خوات به‌رده‌وام له‌سه‌ره هه‌تا ڕۆژی دوایی.
(36) شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا، مۆڵه‌تم بده هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
(37) خوایش فه‌رمووی: ده‌تۆ له مۆڵه‌تدراوانیت.
(38) تا ڕۆژی کاته دیاریکراو‌و زانراوه‌که (لای خوا).
(39) ئیبلیس (به بوغرو کینه‌و حه‌ساده‌ته‌وه) وتی: په‌روه‌ردگارم، ماده‌م به‌هۆی ئه‌م ئینسانه‌وه منت سه‌ر لێشێواو کرد، شه‌رت بێت له زه‌ویدا هه‌موو گوناهو لادان و تاوانێکیان لا‌جوان و شیرین بکه‌م و هه‌ر هه‌موویان سه‌ر لێشێواوو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.
(40) بێجگه له به‌نده پوخته و دڵسۆزه‌کانی خۆت نه‌بێت (چونکه دڵیان به باوه‌ڕ به تۆ‌و یادی تۆ ئاوه‌دانه، هه‌وڵ و کۆششی من بۆ وێڵ کردنیان ناکامه).
(41) خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئا ئه‌وه ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته هه‌ر بۆ لای من دێت و هه‌ر من چاودێری ده‌که‌م.
(42) به‌ڕاستی به‌نده چاك و پاکه‌کانی من به تۆ فریو نادرێن و تۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ریاندا، جگه له‌وانه‌ی که شوێنت که‌وتوون له سه‌رکه‌ش و یاخی و سه‌رگه‌ردانه‌کان.
(43) بێگومان دۆزه‌خیش به‌ڵێنگای هه‌ر هه‌موو ئه‌وانه به‌گشتی.
(44) حه‌وت ده‌روازه‌ی گه‌وره‌ی هه‌یه، هه‌ر ده‌روازه‌یه‌کیشی چه‌ند ده‌رگاو چه‌ند به‌شێکه که ده‌سته‌ی دۆزه‌خیان، به‌گوێره‌ی تاوان و گوناهیان ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناوی.
(45) (له‌و لاشه‌وه) به‌ڕاستی خواناس و پارێزکاران له‌ناو باخه‌کانی به‌هه‌شت و کانیاوه سازگاره‌کاندان.
(46) پێیان ده‌وترێت: فه‌رموون بچنه ناوی به سه‌لامه‌تی و سه‌لامتان له‌سه‌ر بێت، ژیانی پر له ئاسووده‌یی تیادا به‌رنه سه‌ر.
(47) له کاتێکدا هه‌رچی کینه‌و بوغزه له دڵ و ده‌روونیاندا ده‌رمان کێشاو ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه برای یه‌کترن و له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه دانیشتون (له به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌یه‌کی پڕ سۆز‌و خۆشه‌ویستیدا، ته‌ماشای یه‌کتر ده‌که‌ن و سه‌لام له یه‌کتر ده‌که‌ن و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌که‌ن).
(48) هیچ جۆره بێ تاقه‌تی و بێزاری و ناخۆشی و په‌ستیه‌ك دووچاریان نابێت و هیچ کات ئه‌وان له‌و به‌هه‌شته ده‌رناکرێن.
(49) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵ بده به به‌نده‌کانم که هه‌ر من به ڕاستی لێبوورده‌ی میهره‌بانم (بۆ باوه‌ڕ داران).
(50) بێگومان هه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی منیش، سزا‌و ئازارێکی زۆر به ئێشه (ئاماده‌م کردووه بۆ بێ باوه‌ڕو سه‌رکه‌ش و یاخیه‌کان).
(51) هه‌روه‌ها هه‌واڵیان بده‌رێ ده‌رباره‌ی میوانه‌کانی ئیبراهیم علیه السلام