(15) جا کاتێك (سه‌ره‌نجام باوکیان ڕازی کرد‌و) یوسفیان برد‌و هه‌موو هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی که بیخه‌ینه ناو تاریکای بیره‌که‌وه، له‌و کاته‌دا نیگامان بۆ نارد که: هه‌واڵی ئه‌م به‌سه‌رهاته له‌ئاینده‌دا به براکانت ده‌ده‌یت، کاتێك ئه‌وان ئاگایان له خۆیان نابێت و له بیریان چۆته‌وه و هه‌ستی پێناکه‌ن.
(16) پاشان که تاریك داهات هاتنه لای باوکیان ده‌گریان.
(17) وتیان ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان: به‌ڕاستی ئێمه ڕۆشتین پێشبڕکێمان ده‌کردو یوسفمان لای که‌ل و په‌له‌که‌مان به‌جێ هێشت، ئه‌وسا گورگه‌که په‌لاماری دا‌و خواردی، به‌ڵام تۆ هه‌میشه بڕوامان پێناکه‌یت ئه‌گه‌رچی ئێمه ڕاستگۆش بین....
(18) براکانیشی هاتن به‌هه‌ندێ خوێنی ساخته‌وه که به‌سه‌ر کراسه‌که‌یه‌وه بوو (هێنایان بۆ باوکیان) ئه‌ویش وتی: نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو خۆتان بۆ خۆتان ئه‌م کاره‌تان سازداوه، جا چارم ته‌نها خۆگریی و ئارام گرتنه به‌جوانترین شێوه، هه‌ر خواش داوای کۆمه‌کی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌و باسه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن.
(19) ئه‌وسا کاروانێك هات و ئینجا ئاو هێنه‌ره‌کایان نارد ئاو بهێنێت (ئه‌ویش چووه سه‌ربیره‌که) و سه‌تڵه‌که‌ی داهێشته ناو بیره‌که‌وه، کاتێك هێنایه سه‌ره‌وه له‌جیاتی ئاو یوسف هاته ده‌ره‌وه، کاتێك کابرا بینی، وتی: خه‌ڵکینه مژده بێت ئه‌مه لاوێکه (ئه‌وسا هه‌ر که‌سێك بدۆزرایه‌ته‌وه ده‌کرا به‌به‌نده‌و ده‌فرۆشرا) یوسفیان شارده‌وه و کردیانه که‌ره‌سه‌ی فرۆشتن، خوای گه‌وره‌ش زانا‌و ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن (چاودێری یوسف ده‌کات و کارێکی گه‌وره‌ی پێیه‌تی).
(20) سه‌رئه‌نجام (بردیان و) فرۆشتیان له بازاڕی کۆیله فرۆشه‌کاندا له میسر، به‌نرخێکی هه‌رزان، چه‌ند درهه‌مێکی که‌م، له فرۆشتنیدا هیچ گرنگییان پێنه‌داو که‌م ته‌ماع بوون (چونکه پشتیان پێوه‌ی نه‌ئێشا بوو).
(21) جا ئه‌و که‌سه‌ی یوسفی کڕی له میسر، به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: ڕێز بگره له شوێن وجێگه‌ی ئه‌م لاوه، به‌ئومێدی ئه‌وه‌ی سوودمان پێبگه‌یه‌نێت، یان بیکه‌ینه کوڕی خۆمان، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان جێگیرکرد له زه‌ویدا و پایه‌دارمان کرد، بۆ ئه‌وه‌ش فێری بکه‌ین چۆن خه‌و لێک بداته‌وه و ڕووداوه‌کانی چوار ده‌وری وه‌ك خۆی تێبگات، خوای گه‌وره زاڵه به‌سه‌ر کار‌و فه‌رمانه‌کانی خۆیدا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.
(22) کاتێکیش که یوسف پێگه‌یشت و گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی توند و تۆڵی (له ڕووی لاشه‌و ژیریی یه‌وه) و ئێمه‌ش پله‌ی فه‌رمانڕه‌وایی دانایی و زانیاری شاره‌زایی باشمان پێبه‌خشی، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.