(54) ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
(55) (خه‌ڵکینه) ئاگاداربن و بیرتان نه‌چێت که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه، ئاگاداربن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌م ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.
(56) هه‌ر خوا ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
(57) ئه‌ی خه‌ڵکینه، به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگاریه‌کی گه‌وره و گرنگتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که (قورئانه) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان و ڕێ نیشانده‌رو ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران.
(58) (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (که قورئان و به‌رنابه‌ی خوایه)، که‌وا بوو با هه‌ر به‌وه دڵ خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.
(59) بڵێ پێیان: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی به حه‌رام داده‌نێن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ (که چی باوه‌ڕتان به به‌رنامه‌ی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێداون؟! یا خود له خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟!
(60) باشه، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟ (ئایا واده‌زانن لێ پرسینه‌وه نیه؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپه‌زێرو بێ ئه‌مه‌کن.
(61) (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.