(100) خوای میهره‌بان له‌وانه‌ی که پێشکه‌وتن و یه‌که‌م که‌س بوون له ئیسلام بوون و خزمه‌ت کردنی ئیسلامدا له‌کاروانی کۆچبه‌ران و پشتیوانان و ئه‌وانه‌ی که به ڕێکوپێکی شوێنیان که‌وتوون، ڕازی بووه‌و ئه‌وانیش له‌و ڕازی بوون، باخه‌کانی به‌هه‌شتی بۆ ئاماده کردوون که چه‌نده‌ها ڕووبار به به‌رده‌م کۆشکه‌کانی و به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ نه‌مریدا بۆ هه‌میشه‌یش تیایدا ده‌مێننه‌وه، ئه‌و سه‌رئه‌نجامه سه‌ر که‌وتنێکی زۆر گه‌وره‌یه.
(101) له‌و ناوچانه‌ی دهووروبهرتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزا‌و ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار.
(102) (بێجگه له‌وانه) که‌سانێکی تریش هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه، ئه‌مانه نزیکه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(103) له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه) زه‌کات و خێر وه‌ربگره، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامییه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه.
(104) ئایا نه‌یانزانیووه که به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه قبوڵ ده‌کات له به‌نده‌کانی و هه‌موو خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌کیشیان لێ وه‌رده‌گرێت و به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه.
(105) به‌و خه‌ڵکه بڵێ: ئێوه هه‌رچی ده‌توانن له کار‌و کرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه خوا کار‌و کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه که نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وارو ده‌رئه‌نجامی ده‌بینن)، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات له هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
(106) که‌سانێکی تریش هه‌ن (له به‌جێ ماوه‌کان) ئه‌نجامی کرده‌وه‌یان دواخراوه بۆ فه‌رمانی خوا، یان سزایان ده‌دات (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دووڕووی) یاخود ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت (ئه‌گه‌ر په‌شیمان بن)، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زانا‌و دانایه.