(73) ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دژی کافر‌و دووڕووه‌کان بجه‌نگه و تێ بکۆشه و توند و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه سه‌رئه‌نجام و مه‌نزڵگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی خراپ و ناشرینه.
(74) (دووڕووه‌کان) سوێند به‌خوا ده‌خۆن که قسه‌یه‌کی نابه‌جێیان نه‌کردووه، که‌چی سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن، به‌ڵکو گوفتاری کوفر‌و بێ باوه‌ڕی هات به‌ده‌میاندا، ئه‌وانه دوای موسڵمانبوونیان بێ باوه‌ڕ بوونه‌وه، خه‌ریکی (پیلان)و نه‌خشه‌یه‌ک بوون به‌ڵام بۆیان نه‌لواو پێی نه‌گه‌یشتن (که شه‌هید کردنی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم)، هیچ شتێک ئه‌وانی تووڕه نه‌کردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت: خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلى الله عليه وسلم) ئیماندارانیان ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هره‌وه‌ر کرد له فه‌زڵ و زیاده ڕێزی خۆی، جا ئه‌و دووڕووانه ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و له ڕه‌فتاری نادروستیان پاشگه‌ز ببنه‌وه ئه‌وه چاکتره بۆیان، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و (هه‌ر خه‌ریکی نه‌خشه‌و پیلان بن) ئه‌وه بێگومان خوا سزای به ئازاریان ده‌دات له دنیا‌و قیامه‌تدا، که‌سیش یارو یاوه‌رو پشتیوانیان نابێت له زه‌ویدا.
(75) (له دووڕووه‌کان) که‌سانێک هه‌ن که په‌یمان و به‌ڵێنی به‌خوا داوه: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا ماڵ و سامان و دارایمان پێببه‌خشێت، به‌ڕاستی زه‌کات و خێری لێده‌که‌ین و بێگومان له ڕیزی که‌سانی چاک و خواناسیشدا ده‌بین.
(76) جا کاتێک خوا له فه‌زڵ و به‌ره‌که‌تی خۆی پێی‌دان و به‌هره‌وه‌ری کردن، ئه‌وان ڕه‌زیلیان تێدا کرد‌و پشتیان له به‌ڵێنه‌که‌یان کرد له‌کاتێکدا که ئه‌وان هه‌میشه له به‌ڵێن و په‌یمان پشت هه‌ڵکه‌رن.
(77) ئه‌وسا ئیتر به‌هۆی ئه‌و به‌ڵێن شکاندنه‌یانه‌وه، خوا نه‌خۆشی دووڕوویی له دڵ و ده‌روونیاندا چه‌سپاندو دامه‌زراند تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ئاماده ده‌بن (له‌به‌رده‌م دادگای خوایدا) بۆ لێپرسینه‌وه، چونکه نافه‌رمانی و سه‌رپێچیان کردووه له‌و به‌ڵێنه‌ی که دایان به خوا‌و و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه که درۆیان ده‌کرد.
(78) مه‌گه‌ر ئایا ئه‌وانه نه‌یانده‌زانی به‌ڕاستی خوای گه‌وره ئاگاداره به‌نهێنی و چپه‌و سرته‌یان؟ ئایا نه‌شیانده‌زانی که به‌ڕاستی خوا به‌ته‌واوی زانا‌و ئاگایه به‌هه‌موو نهێنی و شاراوه‌کان؟
(79) ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که پلار ده‌گرنه ئه‌و ئیماندارانه‌ی که زیاده به‌خشن له خێر کردندا به‌ویستی خۆیان له ڕێگه‌ی خوادا و پلاریش له ئیماندارانی هه‌ژار ده‌گرن که بێجگه له ڕه‌نجی شانی خۆیان هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، ئینجا هه‌ر گاڵته‌شیان پێده‌که‌ن، ئه‌وانه خوا تۆڵه‌یان لێ ده‌سێنێت و ڕیسوایان ده‌کات، به‌هۆی ئه‌و گاڵته کردنه‌یانه‌وه و سزای به ئێش و ئازاریش به‌شیانه.