(62) دووڕووه‌کان، سوێندتان به خوا بۆ ده‌خۆن تا بڕواتان پێبکه‌ن و ڕازیتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا که حه‌ق وایه خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ڕازی بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه باوه‌ڕدارن...
(63) مه‌گه‌ر ئه‌وانه نازانن ئه‌و که‌سه‌ی که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به ڕاستی ئاگری دۆزه‌خ به‌شیه‌تی و بۆی ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌شدا، ئا ئه‌وه ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه.
(64) دووڕووه‌کان ده‌ترسن له‌وه‌ی سووره‌تێک دابه‌زێنرێته سه‌ریان، هه‌واڵیان بداتێ به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روونیاندایه، پێیان بڵێ: گاڵته بکه‌ن! بێگومان ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن خوا هه‌ر ئاشکرای ده‌کات (بۆ خۆتان و بۆ خه‌ڵکیش).
(65) (کاتێک تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گوفتاری نابه‌جێیان ئاگادار ده‌بیت) و لێیان ده‌پرسیت (ئه‌وه خه‌ریکی چین؟!) ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها ده‌مه‌ته‌قێ و گه‌مه‌و گاڵته‌مان ده‌کرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خوا‌و ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی گاڵته‌تان ده‌کرد؟!
(66) (ئیتر بێ سووده) پاکانه مه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئێوه بێ باوه‌ڕ بوون دوای ئه‌وه‌ی له ڕواڵه‌تدا باوه‌ڕتان هێنابوو ئه‌گه‌ر له ده‌سته‌یه‌کتان خۆش ببین (دوای ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه) ده‌سته‌یه‌کتان هه‌ر ئازار ده‌ده‌ین (به‌هۆی کاری نابه‌جێیه‌وه) چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان تاوانبار‌و تاوانکار بوون.
(67) دووڕووه‌کان له پیاوان و له ژنان سه‌ر به‌یه‌کترن و وه‌ک یه‌کن له‌م ڕه‌فتارانه‌دا: فه‌رمان به‌گوناهو خراپه و تاوان ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خێر‌و چاکه ده‌که‌ن و ده‌ستیان ده‌نوقێنن (ماڵ و سامان به‌شی که‌س ناده‌ن)، ئه‌وانه خوایان فه‌رامۆش کردووه، خوایش ئه‌وانی پشت گوێ خستووه، به‌ڕاستی دووڕووه‌کان هه‌رخۆیان یاخی و له ئایین ده‌رچوون.
(68) خوا (هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه و) به‌ڵێنی ئاگری دۆزه‌خی به دووڕووه‌کان له پیاوان و ژنان و به‌بێ باوه‌ڕانیش داوه، که به‌رده‌وام و نه‌مرن تیایدا، ئه‌و دۆزه‌خه‌یان به‌سه و کاڵا به‌قه‌د باڵایه‌و خوا نه‌فره‌تی لێکردوون و سزای به‌رده‌وامیش به‌شیانه و بۆیان ئاماده‌یه.