(27) ئینجا دوای ئه‌وه خوای گه‌وره له هه‌ر که‌سێک که بیه‌وێت و شایسته بێت ته‌وبه و په‌شیمانی وه‌رده‌گرێت، خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
(28) ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه چاک بزانن که موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران ناپوخت و پیسن، ئیتر له‌م ساڵه‌یان به‌دواوه نابێت نزیکی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌ی پیرۆز) بکه‌ون، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ترسن له هه‌ژاری و نه‌داری و بێ بازاڕی ئه‌وه بزانن که‌له ئاینده‌دا خوای گه‌وره له فه‌زڵ و به‌خشنده‌یی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ده‌کات هه‌ر کاتێک بیه‌وێت (بێگومان سامانی نه‌وت و کانزا‌کان به‌شێکن له‌و مژده‌یه) به‌ڕاستی خوا زانا‌و دانایه.
(29) (ئه‌ی ئیمانداران) دژی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی (ڕاست و دروستیان) به‌خواو به‌رۆژی قیامه‌ت نیه و ئه‌و شتانه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌حه‌رامیان داناوه به‌حه‌رامی نازانن و په‌یڕه‌وی دینی حه‌ق نابن، له‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه له (گاور‌و جوو) بجه‌نگن، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ناچاری باج پێشکه‌ش به‌ده‌وڵه‌تی ئیسلام ده‌که‌ن، (له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که گیان و ماڵ و سامانیان پارێزراوه و به‌شداری جه‌نگ ناکه‌ن).
(30) جوله‌که وتیان: عوزه‌یر کوڕی خوایه، گاوره‌کانیش وتیان: مه‌سیح کوڕی خوایه!! ئا ئه‌و بوختانه (نابه‌جێیانه) قسه‌ی ئه‌وانه و به‌ده‌م ده‌یڵێن و لێی تێناگه‌ن (بیرێک ناکه‌نه‌وه، تیافکرن) ئه‌و گوفتاره‌یان لاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه که پێشتر بێ باوه‌ڕ بوون (له‌وه‌دا که ده‌یانوت فریشته‌کان کچی خوان)، ده‌ک به‌کوشت چن و خوا له‌ناویان به‌رێت، ئاخر ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایانه چۆن هه‌ڵده‌به‌ستن.
(31) (گاور‌و جوو) حاخام و قه‌شه‌کانی خۆیان کردۆته په‌روه‌ردگاری خۆیان له جیاتی خوا (ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداریانن، ئه‌وانیش به‌ئاره‌زووی خۆیان شتیان بۆ حه‌ڵاڵ یان حه‌رام ده‌که‌ن) هه‌روه‌ها مه‌سیحی کوڕی مه‌ریه‌میش (به‌کوڕی خوا ده‌زانن) له‌کاتێکدا که فه‌رمانیان پێنه‌دراوه جگه له په‌رستنی تاکه خوایه‌ک، بێگومان جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌یه، که (ئه‌و نه‌فامانه) هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن.