(7) چۆن په‌یمان ده‌بێت بۆ هاوه‌ڵگه‌ران (ئه‌وانه‌ی که چه‌نده‌ها جار په‌یمان ده‌شکێنن)، لای خوا‌و لای پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (په‌یمان نابێت)؟! جگه له‌وانه‌ی که له پاڵ مزگه‌وتی حه‌رام و (که‌عبه‌دا) په‌یمانتان (له‌گه‌ڵیاندا مۆرکرد) هه‌تا ئه‌وان پابه‌ند و ڕاست و دروست بن له‌سه‌ر په‌یمانه‌که‌یان به‌رامبه‌ر ئێوه‌وه، ئه‌وه ئێوه‌ش پابه‌ندو ڕاست و ڕه‌وان بن بۆیان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
(8) چۆن (پابه‌ندی په‌یمان ده‌بن له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، کاری چاک له‌وانه ناوه‌شێته‌وه) خۆ ئه‌گه‌ر له کاتێکدا ده‌ستیان به‌سه‌رتاندا بڕوات ئه‌وه هیچ سنوورێک ناپارێزن، نه‌خزمایه‌تی ده‌فامن، نه‌په‌یمان، به‌ده‌م و زاریان ڕازیتان ده‌که‌ن، دڵه‌کانیشیان دژ‌و بێزارن له‌وه‌ی که به‌ده‌م ده‌یڵێن (دژی ڕاگرتنی په‌یمانه‌کانیانن) زۆربه‌شیان له سنوور ده‌رچوون و په‌یمان شکێنن.
(9) (هاوه‌ڵگه‌ران نرخیان بۆ ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره دانه‌ناوه) ئه‌وانه به ئایه‌ته‌کانی خوا پاره‌و ده‌ستمایه‌یه‌کی که‌می دنیایان کڕی و گۆڕیانه‌وه (ئایه‌ته‌کانی خوایان گۆڕیه‌وه به‌نرخێکی که‌م و هه‌رزان) و ئینجا پشتیان هه‌ڵکرد له ڕێگه‌ی خوا، ڕێگری خه‌ڵکیشیان لێ ده‌کرد، به‌ڕاستی ئه‌و (خوا نه‌ناسانه) ناپه‌سه‌ند بوو ئه‌و کار‌و کرده‌وه‌یه‌ی که ده‌یانکردو ئه‌نجامیان ده‌دا.
(10) ئه‌وانه ده‌رباره‌ی هیچ ئیماندارێک سنووری خزمایه‌تی و په‌یمان ڕه‌چاو ناکه‌ن و ناپارێزن، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن ده‌ستدرێژکاران.
(11) جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.
(12) خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌یمانه‌کانیان بشکێنن له‌دوای به‌ستنی و گاڵته‌و تانه‌وته‌شه‌ریان له ئاین و به‌رنامه‌که‌تان ده‌دا، ئه‌وه بجه‌نگن دژی سه‌رانی کوفر، به‌ڕاستی ئه‌وان هیچ په‌یمانێکیان نیه، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ بده‌ن و واز له بێ باوه‌ڕی خۆیان بهێنن.
(13) باشه، ئایا ئێوه ناجه‌نگن دژی که‌سانێک که به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیان هه‌ڵوه‌شاندوه و هه‌وڵیشیاندا که پێغه‌مبه‌ر ده‌رکه‌ن له شاری (مه‌ککه) و هه‌ر ئه‌وانیش یه‌که‌مجار ده‌ستیان کرد به دژایه‌تیتان، ئایا له‌وان ده‌ترسن؟ جا خۆ هه‌ر خوا شایسته‌یه که لێی بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.