(1) ئه‌مه به‌ری بوونێکی گه‌وره و گرنگه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵدا به‌ستبوون له هاوه‌ڵگه‌ران (واته پسان و نه‌مانی ئه‌و په‌یمانانه‌یه که له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵگه‌راندا به‌ستراوه، چونکه ئه‌وان ده‌ست پێشخه‌ر بوون له شکاندنی په‌یمانه‌که‌دا).
(2) جا که‌واته ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ران بۆتان هه‌یه چوار مانگ به‌سه‌ر زه‌ویدا بگه‌ڕێن (تا شوێنێک بۆ نیشته‌جێ بوونی خۆتان ده‌دۆزنه‌وه)، بشزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌ست ئه‌و ده‌رناچن، به‌ڕاستیش خوای گه‌وره ڕیسواکه‌ری بێ باوه‌ڕانه.
(3) ئه‌مه‌ش بانگه‌وازو ڕاگه‌یاندنێکه له‌لایه‌ن خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یه‌وه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی، له ڕۆژی حه‌جی گه‌وره‌دا که: به‌ڕاستی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به‌رین له موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران، جا ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌وبه بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه له بێ باوه‌ڕی ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر یاخی بن و پشت هه‌ڵکه‌ن، ئه‌وه چاک بزانن به‌ڕاستی ئێوه ده‌سه‌وسانکه‌ری خوا نین و له ده‌سه‌ڵاتی ده‌رناچن و مژده بده به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، به‌سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازار!!...
(4) به‌ڵام ئه‌و هاوه‌ڵگه‌رانه‌ی که په‌یمانتان له‌گه‌ڵیاندا به‌ستووه، پاشان پابه‌ندی په‌یمانه‌که بوون و هیچیان لێ که‌م نه‌کردووه و یارمه‌تی که‌سیشیان نه‌داوه دژتان، ئه‌وه ئێوه په‌یمانه‌که‌یان بۆ به‌رنه سه‌رو ته‌واوی بکه‌ن، تا کاتی دیاری کراویان، چونکه به‌ڕاستی خوا پارێزکارانی خۆش ده‌وێت.
(5) جا کاتێک مانگه حه‌رامه‌کان به‌سه‌رچوون (که بریتیه له: ذوالقعدة، ذوالحجة، محرم، ڕجب) ئه‌وه هاوه‌ڵگه‌رانی په‌یمان شکێن بکوژن له‌هه‌ر کوێ ده‌ستان لێیان گیر بوو، یاخود به‌دیل بیانگرن، سنوور دانێن بۆ چالاکیان، هه‌روه‌ها که‌مین و بۆسه‌یان له هه‌موو شوێنێکی له‌باردا بۆ دانێن، جا ئه‌گه‌ر (پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێوه‌یان بگاتێ) ته‌وبه‌یان کرد‌و وازیان هێنا له‌و کاره‌یان و نوێژیان کرد‌و زه‌کاتیاندا، ئه‌وه وازیان لێبهێنن و ڕێیان بۆ چۆڵ بکه‌ن، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو دلۆڤانه (ئه‌گه‌ر ڕاست بکه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر به ڕاستیشیان نه‌بێت ئێوه حسابی ڕواڵه‌ت بکه‌ن).
(6) خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک له هاوه‌ڵگه‌ران داوای په‌نای لێ کردیت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی ئیماندار)، ئه‌وه تۆیش په‌نای بده هه‌تا گوێی له فه‌رمووده‌که‌ی خوا (قورئان) ده‌بێت، پاشان بیگه‌یه‌نه به‌و شوێنه‌ی ده‌یه‌وێت و (ماڵ و گیان و ژیانی) تیایدا پارێزراوه، ئه‌م میهره‌بانیه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌وانه که‌سانێکن نازانن (خواناسی چیه).