هذه هي الواجهة المخصصة للطباعة ، يمكنك الإستفادة من كافة مميزات المشروع عبر الواجهة الرئيسية
This is a printable version, to view full-featured version switch to the Main interface
سورة Sura   البقرة   Al-Baqara
وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ (113) وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (114) وَلِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (115) وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۖ بَل لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ (116) بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (117) وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا اللَّهُ أَوْ تَأْتِينَا آيَةٌ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ (118) إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ۖ وَلَا تُسْأَلُ عَنْ أَصْحَابِ الْجَحِيمِ (119)
الصفحة Page 18
(113) جوله‌كه ده‌ڵێن: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، گاوره‌كانیش ده‌ڵێن جووله‌كه له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی (ته‌ورات و ئینجیلیش ده‌خوێننه‌وه‌) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن (له بتپه‌رستانی عه‌ره‌ب) هه‌روا ده‌ڵێن (بڕوایان به‌ئایینی ئیسلام و ئه‌وانه‌ش نیه‌) خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا.
(114) جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌.
(115) ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواو (هه‌موولایه‌ك) هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، جا ڕوو بكه‌نه هه‌ر لایه‌ك خوا له‌و جێ یه ئاگای لێتانه‌، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه‌.
(116) (جووله‌كه‌و گاورو بت په‌رستان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوه‌و فه‌راهه‌می هێناوه (له‌كاتێكدا خوا پێویستی به‌كه‌س نیه‌) نه‌خێر وانی یه‌، بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر هه‌مووشیان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وزاته‌ن.
(117) (هه‌ر ئه‌و زاته‌) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه‌، جا هه‌ر كاتێك بڕیاری هه‌ر شتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه فه‌رمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته‌، یان ئه‌و كاره‌، ده‌بێت و ئه‌نجام ده‌درێت.
(118) جا ئه‌وانه‌ی نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ نایه‌ت؟!! (شایانی باسه‌) كه‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان شتیان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له‌یه‌ك ده‌چێت (شێوازی ده‌ربڕینیان جیاوازه‌)، بێگومان ئێمه چه‌ننده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكراو ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن.
(119) به‌ڕاستی (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕه‌وانه كردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران و ترسێنه‌ر بیت بۆ بێ باوه‌ران، بێگومان تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزه‌خ.

آيــــات - القرآن الكريم Holy Quran - مشروع المصحف الإلكتروني بجامعة الملك سعود

هذه هي النسخة المخففة من المشروع - المخصصة للقراءة والطباعة - للاستفادة من كافة المميزات يرجى الانتقال للواجهة الرئيسية
This is the light version of the project - for plain reading and printing - please switch to Main interface to view full features