(77) ئایا ئه‌وانه نازانن كه به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌كه‌ن و چیش ئاشكرا ده‌كه‌ن؟ (له گوفتارو كردار‌و نیه‌تیان).
(78) هه‌ندێ له‌و جووله‌كانه نه‌شاره‌زا و نه‌خوێنده‌وارن، واده‌زانن كتێبی (ته‌ورات) بێجگه له چه‌ند ئاوات و هیوایه‌ك هیچی تر نیه، ئه‌وانه هه‌ر گومانیان كردۆته پیشه‌ی خۆیان (وا ده‌زانن به‌هه‌شتیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه).
(79) سا واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێب ده‌نووسن به‌ده‌ستی خۆیان و پاشان ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، تا كه‌مێك له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ست و (قه‌ڵه‌مانه‌ی) كه شتی وا ده‌نووسن و وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
(80) جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن: (چه‌نده گوناهباربین) ته‌نها چه‌ند ڕۆژیكی كه‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه!! پێیان بڵێ: باشه، ئێوه په‌یمانتان له خوا وه‌رگرتووه، تا هه‌رگیز خوای گه‌وره په‌یمان شكێنی نه‌كات؟! یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه كه هیچ بناغه‌یه‌كی نیه‌و هه‌ر نازانن (چی ده‌ڵێن)!!
(81) نه‌خێر وانییه، ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی دابگرێت (ئاشكرا‌و نادیاری) ئه‌و جۆره كه‌سانه نیشته‌جێی ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه (له هه‌ر نه‌ته‌وه‌و هۆزو تیره‌و تایه‌فه‌یه‌ك بن).
(82) ئه‌و كه‌سانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانن نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر (له هه‌ر چین و توێژ‌و ڕه‌گه‌زێك بن).
(83) یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان ڕوو به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه (له‌جیاتی گوێڕایه‌ڵی) پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان (له‌و هه‌موو ئامۆژگارییه به‌سوودانه) ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن.