(62) بێگومان ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه (له ئوممه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وانه‌ش كه بوونه جووله‌كه (شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی موسان)، گاوره‌كانیش (كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی عیسان)، (ێابئه)ش كه شوێنكه‌وته‌ی ڕاسته‌قینه‌ی داودن)، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به خوا‌و ڕۆژی دوایی و كار‌و كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات.
(63) یادی ئه‌و نیعمه‌ته‌ش بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان لێوه‌رگرتن (كه په‌یڕه‌وی ته‌ورات بكه‌ن) و كێوی گورمان به‌ڕاسه‌رتانه‌وه ڕاگرت و پێمان وتن: ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی پێمانداون به توندی بیگرن (ئه‌گینا ئه‌م چیایه ده‌ده‌ین به‌سه‌رتاندا)، هه‌میشه‌ش با له بیرتان بێت چی تێدایه‌و چیتان لێده‌خوازێت، بۆ ئه‌وه‌ی له خوا ترس و پارێزكاربن
(64) كه‌چی پاش ئه‌وانه هه‌مووی ڕووتان وه‌رچه‌رخاند له ڕێبازی خوا، (په‌یمانه‌كه‌تان شكاند)، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر به‌زه‌یی و یارمه‌تی و فه‌زڵی خوا نه‌بوایه له سه‌رتان، ئه‌وه ده‌چوونه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه.
(65) سوێند به خوا بێگومان زانیووتانه و ئاگادارن چیمان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌تاندا هێنا ڕۆژانی شه‌ممه ده‌ستدرێژییان دهكردو له سنوور ده‌رده‌چوون، (له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارمانداو) وتمان: ببنه مه‌یموونی دوورخراوه له ڕه‌حمه‌تی خوا (بڕیار بوو جووله‌كه‌كانی شاره‌كه‌ی قه‌راغ ده‌ریا ـ ئیلیه ـ ڕۆژانی شه‌ممه ته‌رخان بكه‌ن بۆ خواپه‌رستی و ڕاوه‌ماسی تیادانه‌كه‌ن، دیاره ماسییه‌كانیش هه‌ستیان به‌وه كردووه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان نواندووه، جوله‌كه‌ش به‌سروشت زۆر به‌ته‌ماعن، بیریان كرده‌وه له ته‌گبیرو فێڵێك، ئه‌ویش به‌وه‌ی كه له ڕۆژی هه‌ینیدا داوو تۆڕیان بۆ بنێنه‌وه تا له شه‌ممه‌دا تێی بكه‌ون، ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه چی كه‌وتۆته داوو تۆڕه‌كانه‌وه ده‌ری بهێنن (له ته‌فسیری ئایه‌تی ١٦٣ تا ١٦٦، له سووره‌تی ـ الأعراف ـ دا ئه‌م ڕووداوه باسكراوه).
(66) ئینجا ئه‌و به مه‌یموون كردنه‌مان گێڕا به په‌ندو عیبره‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه: هاوچه‌رخی ڕووداوه‌كه بوون و بۆ ئه‌وانه‌ش له دوای ئه‌وان دێن، هه‌روه‌ها كردمانه ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزكاران.
(67) یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌كه‌ی وت: بێگومان خوا فه‌رمانتان پێده‌دات كه مانگایه‌ك سه‌ر ببڕن (كاتێك یه‌كێكیان لێ كوژرا بوو، بكوژه‌كه‌ش لای زۆربه‌یان نادیاربوو، هاناو هاواریان برد بۆموسا) وتیان: ئایا ده‌مانكه‌یته گاڵته جاڕی خۆت؟ مو‌سا وتی: په‌نا ده‌گرم به‌خوا بچمه ڕیزی نه‌فامانه‌وه (گاڵته به خه‌ڵكی بكه‌م).
(68) ئینجا وتیان: (جا كه‌وایه) له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بۆمان ڕوون بكاته‌وه ئه‌و مانگایه كامه‌یه؟ مو‌سا وتی: به‌ڕاستی خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه نه پیره‌و نه پارێنه به‌ڵكو میانه ساڵه، (ئیتر ئه‌وه‌نده قووڵی مه‌كه‌نه‌وه‌و له‌سه‌ری مه‌رۆن) چ فه‌رمانێكتان پێدراوه جێ به‌جێی بكه‌ن.
(69) كه‌چی وتیان: له په‌روه‌ردگارت داوا بكه بزانین ڕه‌نگی چۆنه؟ مو‌سا وتی: بێگومان خوا ده‌فه‌رموێت: ئه‌و مانگایه مانگایه‌كی ڕه‌نگ زه‌ردی تۆخه، ته‌ماشاكارانی دڵخۆش ده‌كات.